Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 01:19

هێزەكانی توركیا هاووڵاتییەكی كورد دەكوژن

کوردستان TV
100%

لەبارە كوژرانی هاووڵاتییەك لە سنووری گوندی بەرمیزەی سەر بەناحیەی سیدەكان كە دەكەوێتە سەر سنووری هەرێمی كوردستان  و كوردستانی توركیا، ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان  رایگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باسی كوژرانی هاووڵاتی دانیشتووی دەڤەرەكەمان دەكەن لەلایەن سوپای توركیا لەسنووری سیدەكان  راست نییە.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی هاووڵاتییەكی  خەڵكی گوندی ماونانی كوردستانی توركیا بە ناوی (تەحسین عومەر) بە شێوەی نایاسایی سنووری و بریوەو هاتۆتە سنورەكانی هەرێمی كوردستان، لە كاتی گەڕانەوەی كەوتۆتە  بەر دەسترێژی هێزەكانی توركیا لەو دیو سنووری هەرێم  گیانی لەدەستداوە و دواتریش لە گوندی ماونان بە خاك سپێردراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.