Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 23:59

زێلێنسکی: رووسیا بە یەکجارەکی ئۆکراینای لەدەستدا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئاشکرای کرد کە رووسیا بە یەکجارەکی ئۆکراینای لەدەستدا و گوتی: هەروەها رووسیا تەواوی جیهانی لەدەستدا. لە مەودوا لە هەموو لایەکەوە پشتی تێدەکرێت.

زێلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، نوێترین روونکردنەوەی لەبارەی ئەو هێرشانەوە دا کە لە 24ی شوباتەوە لەلایەن رووسیاوە کراوەتە سەر ئۆکراینا.

زێلێنسکی ئاشکرای کرد کە سوپای رووسیا لە شارەکانی زاپۆریژییا و خێرسۆن پەلاماری "تیرۆیستی" دژبە خەڵکی مەدەنی ئەنجامداوە و رایگەیاند، داگیرکاران کەوتوونە دوای هەر کەسێک کە پەیوەندیی لەگەڵ سوپای ئۆکراینا یاخود دامەزراوەکانی دەوڵەتدا هەیە. لەو بڕوایەدان بە ئەنجامدانی ئەم کارەیان دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسانتر ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەن. ئەوان کارێکی زۆر هەڵە دەکەن و خەریکی خۆ هەڵخەڵەتاندنن.

زێلێنسکی جەختی لەوە کردەوە کە خەڵکی ئۆکراینا رووسیا بە هەند هەڵناگرێت و گوتی: رووسیا بە یەکجارەکی ئۆکراینای لەدەستدا. تەنانەت رووسیا تەواوی جیهانی لەدەستدا. لە مەودوا لە هەموو لایەکەوە پشتی تێدەکرێت.

زێلێنسکی ئاماژەی بە بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ئۆکرانیا دا و جەختی لەوە کردەوە سوپای ئۆکراینا لەم رووەوە ئەرکی سەرشانی بەتەواوەتی و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەجێگەیاندووە.

سەرۆکی ئۆکراینا، زێلێنسکی هەروەها ئاشکرای کرد تا ئەمڕۆ 918 ناوچەی نیشتەجێبوون لە ئۆکرانیا لەژێر دەستی "داگیرکەران" رزگارکراوە و باسی لەوە کرد لە پێناو رزگارکردنی ژیانی خەڵکی سڤیلی ماریوپۆڵ هەرچییەکی لەدەستیان هاتبێت ئەنجامیان داوە.


زێلێنسکی سەرنجی بۆ گەمارۆکانی سەر رووسیا راکێشا و گوتی: ئەمە بەس نییە بۆ وەستاندنی سەربازانی رووس، پێویستە لەچوارچێوەی ئەو گەمارۆیانەی لەمەودوا دەخرێنە سەر رووسیا، بیر لەوە بکرێتەوە پشت لە نەوتی ئەو وڵاتە بکرێت. پێویستیشە جیهان بزانێت کە ئەو پارەی لە بەرامبەر پێفرۆشتنی وزە بە رووسیا دەدرێت، بووەتە هەڕەشە بۆسەر دیموکراسی و لەم بارەیەوە بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆی بدات.

سەرۆکی ئۆکراینا، زێلێنسکی جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە سیستمی دارایی رووسیا بەتەواوی بلۆک بکرێت و رایگەیاند: تەنیا لەم رێگەیەوە دەتوانرێت کۆتایی بە جەنگ بهێنرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.