جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەمیانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا جەختی کردەوە کە ده‌بێ له نزیكترین دانیشتنی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن و دۆخی گشتیی دارایی بكرێت، چونکە هیچ بیانوویه‌كی سیاسی بۆ دواخستنی كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن نه‌ماوه.
د. هێمن هەورامی ڕایگەیاند: پێشوازیمان له كلێمنس زێمتنه‌ر كونسوڵی گشتیی كۆمارى ئه‌ڵمانیاى فیدڕال له هه‌رێمی كوردستان كرد و له دیدارەکەدا دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ خولى شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان باسیان لێوه كرا.
ڕاشیگەیاند: به گرنگییه‌وه باسمان له پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و جه‌ختمان له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی دیاریكراوى خۆیدا كرده‌وه و ئاماژه‌مان به‌وه‌دا، كه ده‌بێ له نزیكترین دانیشتنی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن و دۆخی گشتیی دارایی هه‌رێم بكرێت، بۆئەوەی ڕێرەوی پەیڕەوی و یاسایی خۆی وەربگرێت.
ڕوونیشی کردەوە کە "پێویست بوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا کرابووایەوە و جێگەی کۆمیسیاره‌كانیش پڕبکرابووایه‌وه، هاوكات ئەو بابەت و یاداشت و ڕاپۆرتانەشی كه پەیوەستن بە دۆخی دارایی و کاری پەرلەمانی بخرێنه به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، چونكه هیچ بیانوویه‌كی سیاسی بۆ دواخستنی كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن نه‌ماوه."
جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش دا کە "هەر لە دیدارەکەدا سه‌باره‌ت به مافی پێكهاته‌كانیش، جەختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه کە دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکھاتەکان پارێزراو بێت و خواستی پێکھاتەکان لە فراکسێۆنە جیاجیاکانیان لە پەرلەمان و دامەزراوە سیاسی و ئاینی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و نوخبەی پێکھاتەکان و جەماوەرەکەیان لە سەر شێوە و جۆر و کورسییەکانیان لەلایەن خۆیانەوە بڕیاری لێبدرێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.