پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌مه‌یدانی ئاژه‌ڵان بڵاوكرده‌وه.
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت، كاتژمێر 9:15 ى به‌یانی ئه‌مڕۆ، تیمه‌كانی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه بەبوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە مەیدانی ئاژەڵان، دەستبەجێ تیمێکی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان گەشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت کەوا لەئەنجامی تەقەکردنەکە دوو کەس زامدار بوونە بەناوی (ڕه‌شید زێڕۆ محه‌مه‌د) تەمەن (19) ساڵ و (فەردین محه‌مه‌د محێ)، تەمەن (25) ساڵ.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆنی دوژمنداری دەگەڕێتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە وە لەئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو.
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له پۆلیسی هه‌ولێره‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.