Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:29

وەزارەتی تەندروستی ھاوردەکردنی جۆرێکی کیندەر قەدەغە دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بەكشانەوەی هەموو بەرهەمەكانی كیندەر كە لەبەلجیكا بەرهەمهێنراون و هاوردەی هەرێم  كراون.
وەزارەتی تەندروستی  حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی خۆراك و سەلامەتی هاووڵاتيیان، پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پیسبوونی هەندێك لە بەرهەمەكانی نەستەلەی كیندەر لە جۆری Kinder Surprise MAX بە باج نەمبەری (L004L03) وە L005L03-AD كە لەوڵاتی بەلجیكا بەرهەم هێنرابوو بە بەكتریای سالمۆنێلا كە رۆژی بەسەرچوونیان 1-10-2022ە، ئاماژە بە كۆنووسی لیژنەی پێكهێنراو لە وەزارەتی تەندروستی ژمارە (2309) لە رۆژی  10-4-2022و نوسراوی حكومەتی فیدراڵ ژمارە 678 لە 10-4-2022  بڕیارماندا بە:
1- لێكۆڵینەوەكردن لە سەرچاوەی ئەو بەرهەمە لە هەرێمی كوردستان و دەستنیشانكردنی كۆمپانیای هاوردەكارو دابەشكەرو دیاریكردنی خاڵە سنوری یان فڕۆكەخانەكان كە لێوەی هاوردە دەكرێت.
2- كشانەوەی هەموو بەرهەمەكانی كیندەر بەو باج نەمبەرانەی سەرەوە كە لەوڵاتی بەلجیكا بەرهەمهێنراوە.
3- قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئەو بەرهەمانە بە باج نەمبەری ئاماژەپێكراو بۆ ناو هەرێمی كوردستان لە خاڵە سنوریەكان و فڕۆكەخانەكان تا یەكلایكردنی ئەو بابەتە لەوڵاتە پەیوەندیدارەكان.
4- وەرگرتنی نموونەی پشكنین لەو بابەتانە بەشێوەی هەڕەمەكی و پشكنینكردنیان بۆ دڵنیابوون لە شیاوبوون و سەلامەتی ئەو بەرهەمانەی سەرەوە لەلایەن هاوڵاتیان.
5- پێویستە كاردانەوەی بەپەلە ئەنجام بدرێت لەڕێگای تیمەكانی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستی بۆ جێبەجیكردنی ئەو بڕیارانەی سەرەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.