Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:03

بانکی جیھانی بە بڕی ملیارێک و پێنج سەد ملیۆن دۆلار هاوكاری دارایی ئۆکراینا ده‌كات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی بانکی جیھانی، دێڤید ماڵپاس ئامادەکاری پاکێجێکی نوێی ھاوکاری دارایی بە بڕی  بۆ ئۆکراینا راگەیاند.

ماڵپاس، لە پێش کۆبوونەوەی وەرزی بەھاری سندووقی نەختی نێودەوڵەتی (IMF) - بانکی جیھانی لە سکوڵی ئابووریی وارشۆ لە پۆڵەندا گوتارێکی بەناونیشان "چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی گەشەسەندن، ئاسایش و سەقامگیری" پێشکەش کرد.

ماڵپاس، لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە بانکی جیھانی ھاوکار بووە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری ھەستیار لە ئۆکراینا و رایگەیاند بانکی جیھانی بۆ پاڵپشتیکردنی بەردەوامبوونی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی حکوومەت پاکێجێکی بە بڕی ملیارێک و پێنج سەد ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا ئامادەکردووە.

دێڤید ماڵپاس، گوتی: بانکی جیھانی، لە ساڵی 1944 لە دوای جەنگی جیھانیی دووەم بۆ سەرلەنوێ بونیاتنانی ئەورووپا دامەزرا. ھەروەکو ئەو کاتە کردمان کەی کاتی ھات ئەوە سەرلەنوێ ئامادەین ھاوکاری ئۆکراینا بکەینەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.