Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:02

تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%


پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كه‌ لەشەودا پاتری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرو مۆلیدەیەك و جەگی ئۆتۆمبێلی لە ناحیەی سیتەک دزیوە.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەسنوری ناحیەی سیتەك سكاڵا تۆماركرا كە دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوون توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە لەشەودا باتری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرو مۆلیدەیەك و جەگی ئۆتۆمبێلی دزیوە.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت،تۆمەتبار ( أ ، ك ، م لەدایكبووی 1986 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.