Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 20:22

زێلێنسکی: هێزەکانی رووسیا بۆمبی فۆسفۆڕ لە جەنگی ئۆکراینا بەکاردەهێنن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 13 ی 4 ى 2022، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، هێزەکانی رووسیای تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی بۆمبی فۆسفۆڕ لە جەنگەکەیان بۆ سەر ئۆکراینا و، رووسیا کردەوەی تیرۆریستیی لە دژی مەدەنییەکان ئەنجام دەدات.
لای خۆییەوە خاتوو لیز ترۆس، وەزیری دەرەوەی بریتانیا جەختی کردەوە، بریتانیا خەرێکی لێکۆڵینەوەیە بەشێوەیەکی خێرا لەو بارەیەوە.
لای خۆشیەوە، ئەنتۆنی بلینکین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: رەنگە هێزەکانی رووسیا کۆمەڵێکی جۆراوجۆر لە تۆخمەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئاژاوەگێڕی بەکاربهێنێت، لەنێوانیاندا گازی خەردەلی فرمێسکڕێژی تێکەڵ لەگەڵ تۆخمە کیمیاییەکان، کە دەکرێت شەڕکەرە مەدەنییە ئۆکراینییەکان دووچاری لاوازی بکات. ئەمەش وەک بەشێک لە هەڵمەتێکی شەڕانگێزی لە ماریۆپۆڵ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.