Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 19:35

لەسەر ڕاسپاردەى مه‌سرور بارزانی 13 قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر دروست دەکرێن

کوردستان TV
100%


 پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌،لەسەر ڕاسپاردەى ڕێزدار سەرۆکى حکومەتى هەرێم، (13) قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر دروست دەکرێن.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه‌، دواى دیدارى رێزدار "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک وەبەرهێنەر کە لەدەستپێشخەریەکدا بڕیاریاندا لە سەر ئەرکی خۆیان ژمارەیەک قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر دروست بکەن، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.4.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار، لەدیوانى پارێزگا، بەمەبەستى بەدواداچوون و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان و چارەسەرکردنى هەر کێشە و گرفتتێک ئەگەر هەبێت لە دروستکردنى (13) قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لەو وەبەرهێنەرانە کۆبۆوە. 
راشیده‌گه‌یه‌نن:لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانیەکان و بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵ و بەرێوەبەرانى ناحیەکانى بەحرکە و کەسنەزان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر سوپاس و دەستخۆشى لە وەبەرهێنەران کرد بۆ ئەنجامدانى ئەوکارەیان و ئامادەیی پارێزگاى هەولێریشى نیشاندا بۆ هەر هاوکارى و ئاسانکارییەک لەڕایکردنى کارەکانیان و ڕایگەیاند: بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکارتانین، ئامادەین هەموو ئاسانکارییەکتان پێشکەش بکەین.
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى دروستکردنى قوتابخانەکان کرا بەپێى ئەو نەخشە و کوالێتیەى داواکراوە لەو شوێنانەى کەپێویستن، هەروەها تیشک خرایەسەر چارەسەربوونى بەشێک لەو کیشانەى کە ببوونە هۆى دواکەوتنى دروستکردنى قوتابخانەکان، لەلایەن خۆیانەوە وەبەرهێنەرانە وێراى ئەوەى سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد کە زۆر هاوکاریان بووە و ئاسانکارى بۆکردوون لە دابینکردنى زەوى و ڕایکردن و چارەسەرکردنى هەر کێشە و گرفتێک کە هەیان بووە، تەئکیدیان لەوەکردەوە کە هەموو هەوڵێکى خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ ساڵى نوێ خوێندن کارەکانى دروستکردنى قوتابخانەکان بەکۆتابێت و دەست بە پڕۆسەى خوێندن بکرێت لەناو ئەم قوتابخانانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.