به‌مه‌به‌ستی بازرگانی كردن هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانیی ته‌مه‌ن 60 ساڵ، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا 90 ژه‌مه ڤاكسینی كۆرۆنای له‌خۆیداوه، ئامانجی له‌و هه‌موو ژه‌مه ڤاكسینه بۆ ئه‌وه بووه كارتی كوتانه‌كانی ده‌ست بكه‌وێت و به‌و كه‌سانه بفرۆشێته‌وه كه نایانه‌وێت ڤاكسینه‌كه له‌خۆیان بده‌ن .
چۆنیه‌تی ئاشكرابوون و ده‌ستگیركردنی ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌ڵمانییه دوای ئه‌وه‌ی 90 ژه‌مه ڤاكسینی دژه كۆڕۆنای له‌خۆیداوه، له دواجاردا له كاتی وه‌رگرتنی ژه‌مه ڤاكسینیی كۆڕۆنادا، له‌یه‌كێك له‌ناوه‌نده‌كانی خۆكوتان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌دوو ڕۆژی یه‌ك له‌دوای یه‌كدا سه‌ردانی هه‌مان ناوه‌ندی كردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی سه‌یره ، ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌ڵمانییه به‌شی زۆری جۆره‌كانی ڤاكسینی كۆڕۆنا وه‌رگرتووه تائیستا هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندورستی رووینه‌داوه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لشرق ئه‌لئه‌وسه‌د
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.