Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 20:07

گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەولێر و دیار به‌كر دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

 سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، لەسەر پێشنیاری پارێزگاری هەولێر بڕیارە هێڵی ئاسمانیی هەولێر- دیاربەکر بکرێتەوە و دەشڵێت، کردنەوەی هێڵەکە کاریگەریی لەسەر کەرتی بازرگانی و گەشتیاریی نێوان ھەرێم و تورکیا دەبێت.

ئەیاد حەسەن، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پارێزگاری هەولێر لە سەردانەکەی بۆ شاری دیاربەکری باکووری کوردستان داوای کردنەوەی هێڵی ئاسمانیی نێوان هەولێر و دیاربەکری کردووە، کە ئەمە دەبێتە ھەنگاوێکی زۆر باش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان، بەتایبەتی بۆ مەبەستی بازرگانی و گەشتیاری.

ئەیاد حەسەن ده‌شڵێت: کردنەوەی هێڵی ئاسمانیی هەولێر- دیارکربەکر کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر جووڵەی بازرگانیی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا، چونکە ھەر هێڵێکی ئاسمانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و شارێک، یان وڵاتێکدا بکرێتەوە، کاریگەریی ھەیە لەسەر پەیوەندیی بازرگانی و گەشتیاری.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.