Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 18:48

چوار پرۆژەی كارەبا لە سۆران جێبەجێ دەكرێن

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران چوار پڕۆژه‌ی كاره‌با جێ به‌جێ ده‌كرێن.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، كەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری كارەبا گرێبەستێكی بە بەهای 12.995 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی چوار پرۆژەی گرنگی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ کۆمپانیای هێرۆ واژوو کرد به‌م شێوه‌یه‌:
 - وێستگەی مۆبایلی كارەبای چۆمان بە توانایی  45 مێگا ڤۆلت ئەمپێر (MVA) 
- وێستگەی مۆبایلی حاجی ئۆمەران بە توانایی 25 مێگا ڤۆلت ئەمپێر (MVA) 
-راكێشانی هێڵی 133 کەی ڤی پاڵەپەستۆی بەرزی سۆران2 چۆمان 
-راكێشانی هێڵی 33 کەی ڤی چۆمان-حاجی ئۆمەران.
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌، وەزیری كارەبا داوای لەكۆمپانیاکە كرد لەماوەی دیاریكراودا، پرۆژەكە تەواو بكات كە رۆڵی دەبێت بۆ چارەسەركردنی بارزۆری و كێشەی ئۆڤەرلۆد لەتەواوی ناوچەی چۆمان و حاجی ئۆمەران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.