Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 16:06

یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 104 دۆلار و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

کوردستان TV
100%


لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 104 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 105 دۆلار و 60 سەنت و رۆژەکەی بە 104 دۆلار و 64 سەنت تەواو کرد.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13 ى 4 ى 2022، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا 0،22 بەرزبووەتەوە و گەیشتە 104 دۆلار و 87 سەنت.

لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 100 دۆلار و 69 سەنت فرۆشرا.

دوای ئەوەی رووسیا رایگەیاند کە دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکراینا گەیشتوونەتە بنبەست، نیگەرانی لەبارەی خستنەڕووی بازاڕ دروست بوو، ئەوەیش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی.

لای خۆیەوە، سەرۆکی پارتی خزمەتکاری گەل لە ئۆکراینا، دەیڤد ئاراخامیا کە سەرۆکایەتی شاندی ئۆکراینا دەکات لە دانوستانەکاندا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان پابەندن بە رێککەوتنەکەی ئیستانبوڵ.

دەیڤد ئارخامیا باسی لەوە کرد کە ئۆکراینا بە پێچەوانەی لێدوانی رووسیا هەڵوێستیان نەگۆڕاوە و رایگەیاند، تاکە جیاوازییەک ئەوەیە کە ئۆکراینا رەچاوی هەموو ئەو کێشە زیادانە ناکات کە لە رێککەوتنەکەی ئیستانبوڵدا نییە. لەوانەشە ئەمە ببێتە هۆی لێکدانەوەیەکی هەڵە بۆ دۆخی ئێستای پرۆسەی دانوستانەکە.

لەلایەکی دیکەوە، بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چین، نیگەرانییەکانی لەبارەی خواست لەسەر نەوت لە بازاڕە جیهانیەکاندا دروست کردووە، ئەوەیش گوشار لەسەر نرخەکەی دروست دەکات، هاوکات هەواڵی پلە بە پلە هێواشکردنەوەی رێکاریەکان لە شەنگەهای کە گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە کەمێک ئەو نیگەرانیانەی رەواندووەتەوە و پشتیوانی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکات.

بەپێی پێشبینییەکانی پەیمانگای نەوتی ئەمریکا، یەدەگی نەوتی خاوی بازرگانیی لەو وڵاتەدا لە ھەفتەی رابردوودا بەراورد بە هەفتەیەک پێشتر، حەوت ملیۆن و757 ھەزار بەرمیل زیادی کردووە، ئەوە لە کاتێکدایە چاوەڕوانی بازاڕ بەو ئاراستەیە بوو کە یەدەگەکان یەک ملیۆن و 367 ھەزار بەرمیل زیاد بکات.

فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ داتا فەرمییەکانی یەدەگی نەوت رادەگەیەنێت.

باس لەوەیش دەکرێت، رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 105 دۆلار و 17 سەنت بۆ 106 دۆلار و45 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 103 دۆلار و 89 سەنت بۆ 102 دۆلار و 61سەنت بمێنێتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.