Erbil 36°C دووشەممە 04 تەمووز 11:13

كتێبێكی ژینگه‌یی ئاری ئاغۆك چاپكرا

کوردستان TV
100%


له‌م رۆژانه‌ نووسه‌ر و ڕاگه‌یاندكار (ئاری ئاغۆك) كتێبێكی تازه‌ی هاته‌ چاپكردن به‌ناونیشانی (ژینگه‌و په‌روه‌رده‌و خوێندن) , كه‌ كۆمه‌ڵه‌ بابه‌تێكی ژینگه‌یی و په‌روه‌ده‌یی له‌خۆگرتووه‌ , ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه‌ مامۆستا ئاری ئاغۆك به‌ماڵپه‌ری كوردستان تی ڤی ڕاگه‌یاند" ژینگه‌و په‌روه‌رده‌وخوێندن وه‌ك سێ بنه‌مای گرنگی ژیان و كۆمه‌ڵگه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان بایه‌خێكی خۆی هه‌یه‌ , هه‌موومان خۆمان له‌ناو ده‌دۆزینه‌وه‌ , بۆیه‌ ئیشكردن له‌م بابه‌تانه‌ پێویستی به‌ به‌رده‌وامی و نوێ بوونه‌وه‌ هه‌یه‌ , تایبه‌ت بۆ قوتابی و له‌ماڵی دووه‌می كه‌قوتابخانه‌یه‌ ئه‌وا هه‌وڵبدرێ هه‌ریه‌كه‌مان له‌گۆشه‌ نیگایه‌كه‌وه‌ ئه‌و بۆشاییه‌ پڕ بكه‌ینه‌وه‌ تایبه‌ت له‌بواری ژینگه‌و ژینگه‌دۆستی , چونكه‌ له‌په‌روه‌رده‌دا , په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌ ده‌بێت زیاتر گرنگی پێ بدرێت , وه‌ك بابه‌تێك په‌یوه‌ست به‌ژیانی هه‌میشه‌یی هه‌موومان ".
هه‌رهه‌وها ده‌رباره‌ی بیرۆكه‌و هه‌وێنی نووسینی ئه‌م كتێبه‌ نووسه‌ر پێی ڕاگه‌یاندین " به‌هۆی ئه‌زموونی كاركردنمان له‌به‌شی ژینگه‌و ته‌ندروستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر , به‌هۆی سه‌ردانه‌ مه‌یدانیه‌كانمان بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن , هه‌ر تێبینی و خوێندنه‌وه‌یه‌كمان هه‌بێت بۆ بابه‌ته‌كان ئه‌وا له‌ ڕێگه‌ی ووتار و نووسینه‌وه‌ په‌یامه‌كه‌مان گه‌یاندوه‌ , بۆیه‌ هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش پێم باش بوو سه‌رجه‌م ووتاره‌ په‌روه‌رده‌یی ژینگه‌ییه‌كان له‌دووتوێی كتێبێك به‌چاپبگه‌یه‌نم به‌ناونیشانی ژینگه‌و په‌روه‌رده‌و خوێندن ".
شیاوی ئاماژه‌ پێكردنه‌ ئه‌م كتێبه‌ له‌چاپخانه‌ی چوارچرا له‌سه‌ر ئه‌ركی نووسه‌ر كه‌ 32مین كتێبی بڵاوكراوه‌یه‌تی به‌چاپگه‌یه‌ندراوه‌ . 
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.