شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعشی لە بەغدا رایگەیاند.
شانەی ناوبراو بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزە ئەمنییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی سەیدییە باشووری بەغدا، تیرۆریستێکی داعشیان بە ناوی ئەبو جیھاد دەستگیرکردووە.
باسی لەوەش کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە بەناو کەتیبەی ئەبو حەمزە موھاجر، هەروەها ویلایەتی فورات سەربە داعش چەکداربووە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.