Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 18:18

ڤلادیمیر پۆتین: دانوستانەکانى رووسیا و ئۆکراینا گەیشتونەتە بنبەست

کوردستان TV
100%


سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پؤتین رایگەیاند لایەنی ئۆکراینی رێککەوتنەکەی ئیستانبوڵیان لەگەڵ رووسیا رەتکردووەتەوە و گوتی: دیسانەوە ھەموومان گەیشتینە بنبەست.

پوتین لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری بێلاڕووس، ئالیکساندەر لوکاشینکۆ لە بنکەی سەربازیی ڤۆستۆنچینی لە ناوچەی ئامور، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ئەنجامدا.

سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوە کرد کە "ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکە"ی رووسیا لە ئۆکراینا بە پێی پلان بەڕێوەدەچێت و رایگەیاند دەکرێت ئۆپەراسیۆنەکە بە خێراتر بەڕێوەبچێت بەڵام ئەمە بە چڕی پێکدادانەکان و ژمارەی زیانەکانەوە پەیوەستە.

پوتین گوتی: ئەرکەکەمان بەجێگەیاندنی سەرجەم ئەو ئامانجانەیە کە دیاریکراوە و ھێنانەدییەتی و کەمکردنەوەی زیانەکانە بۆ نزمترین ئاست. بەپێی ئەو پلانەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای رووسیاوە دیاریکراوە بەشێوەیەکی لەسەرخۆ و بەردەوامی دەجوڵێینەوە.

ڤلادیمیر پوتین، جەنگەکەی ئۆکراینای بە "تراژیدیا" ناوبرد و گوتی: ھیچ بژاردەیەک نەما. بژاردەیەکی دیکە نەبوو. کێشەکە تەنھا سەبارەت بە کاتەوە بوو، دەربارەی ئەوە بوو کە کەی دەستیپێدەکرێت.

سەرۆکی رووسیا جەختی لەوە کردەوە کە ئەو دانوستانانەی کە لە ئیستانبوڵ لە نێوان ئۆکراینا و رووسیا بەڕێوەچوو گەیشتبوویە ئاستێکی دیاریکراو و گوتی: لەم دانوستانانەدا دڵنیاکەرەوەی ئەمنیی دیاریکراو بۆ ئۆکراینا ھەبوو. لایەنی ئۆکراینی دڵنیاکەرەوەی ئەمنیی زۆر توندیان داواکرد کە لەسەر نیمچە دوورگەی کریمیا، سیڤاستۆپۆڵ و دۆنباس جێبەجێ نەدەکرا. پاشان بۆ بەردەوامیدان بە پێواژوویی رێککەوتن کار لەسەر ئامادەکاری کەشی پێویست کرا. لە بری ئەمە لە بوچا رووبەڕووی ئیستفزاز بووینەوە. لەوەش گرنگتر ئۆکراینا لە رێککەوتنی خۆی لە ئیستانبوڵ کشایەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.