Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 20:22

ئه‌مڕۆ وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئێران دەکات

کوردستان TV
100%


چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن سەردانی ئێران بکات.

فوئاد حوسێن لە سەردانەکەی بۆ ئێران، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.

بەپێی زانیارییەکان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی یاوەری فوئاد حوسێن دەکات لەسەردانەکەی بۆ ئێران.

پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیب زادە ئاشکرای کردبوو کە لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن سەردانی تاران دەکات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.