Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 16:24

هاوپه‌یمانان پشتیوانی خۆیان بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی پرۆسەی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%


 راوێژکاری باڵای هێزەکانی هاوپەیمان پاڵپشتی هاوپه‌یمانانی  بۆ ژمارەیەک پرۆژەی پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە راگه‌یاند.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  بڵاویكرده‌وه‌، عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەڵاح، بەڕێوەبەری چاکسازی له‌ وەزارەتی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ کۆڵۆنێڵ تۆد برۆس، راوێژکاری باڵای هێزەکانی هاوپەیمان لە هەرێمی کوردستان، كۆبوونه‌وه‌ و "برۆس"  پاڵپشتی خۆی بۆ ژمارەیەک پرۆژەی چاکسازی له‌ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.

 وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، تیشک خرایه‌ سه‌ر پرۆژەی ستراتیژی راگەیاندن و هۆشیاری له‌ وەزارەتی پێشمەرگە، کە بەهەماهەنگی تیمەکانی چاکسازی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن وهۆشیاری نیشتیمانی بەرێوەدەچێت.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت،  پڕۆژەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هەموو هێزەکانی پێشمەرگە، لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە، گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.