Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 18:08

لەسەر بودجەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.. به‌ردى بناغه‌ى پارکى گەورەى هەریر دانرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردى بناغه‌ى پارکى گەورەى هەریر دانرا.

سه‌رله‌به‌یانى ئەمڕۆ سێشەم له‌ڕێوره‌سمێكدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له‌سه‌ر بودجه‌ى نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان به‌گوژمه‌ى (1,446,203,000) ملیارێک و چوارسەد و چل و شەش ملیۆن و دووسەد و سێ هەزار دینار، به‌ردى بناغه‌ى پرۆژەى (دروستکردنى پارکى گەورەى هەریر)ی دانا.

پڕۆژه‌كه‌ لەسەر ڕووبەرى (29,656)م2 دروست ده‌كرێت و له‌لایه‌ن پارێزگاى هەولێره‌وه‌ سەرپەرشتى دەکرێت و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش (365) ڕۆژه‌.

ئومێد خۆشناو ئومێدى خواست لە ئایندەیەکى نزیکدا بتوانرێت پڕۆژەى دیکەى و خزمەتگوزارى زیاتر پێشكه‌ش به‌ ده‌ڤه‌ری هه‌ریر و ته‌واوى سنوورى پارێزگاى هەولێر بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.