Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 16:24

لافاو له‌ وڵاتێك دروستبوو و 25 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌هۆی زۆری بارینی بارانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری وڵاتی فلپین لافاو دروستبووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا 25 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

پۆلیسی شاری بای بای له‌ هه‌رێمی لیتی له‌ ناوه‌ڕاستی فلپین ئاشكرای كرد كه‌ به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه‌ زۆرێك له‌ زه‌وی گونده‌كان داڕماون و 22 هاووڵاتی گوندنشینش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ 6 هاووڵاتی تریش تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن.

ئاژانسه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌سات له‌ هه‌ردوو هه‌رێمی دافاو دی ئۆرۆ و دافاو ئۆرینتاڵ له‌ باشووری فلپین ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ به‌هۆی ڕه‌شه‌با و لافاوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌لایه‌نی كه‌م 3 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تا ئێستا به‌هۆی زۆری بارینی بارانه‌وه‌ له‌ 200 ناوچه‌ و شوێنی جیاجیای فلپین لافاو دروست بووه‌ و هاووڵاتییان ده‌ربه‌ده‌ر بوون.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.