له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژی مه‌زهه‌بی شیعه‌كانی ئایه‌توڵا مه‌حموود سه‌رخی توندوتیژی لێ كه‌وتۆته‌وه و نووسینگه‌كانیان له چوار پارێزگای عێراق به‌ده‌ستی خۆپیشانده‌ران سوتێراون.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه كاتێك یه‌كێك له وتاربێژه‌كانی سه‌ر به‌م مه‌زهه‌به‌ی شیعه‌كان له وتارێكدا سوكایه‌تی به مه‌زارگه ئاینییه‌كانی عێراق كردبوو و داواشی كردبوو كه سه‌رجه‌م مه‌زارگه‌كان تێكبدرێن.
لای خۆشیه‌وه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای كردبوو كه پێویسته ئه‌م وتاربێژه‌ی سه‌رخییه‌كان دووربخرێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵ بكرێ، هه‌روه‌ها داواشی له ئایه‌توڵا مه‌حموود سه‌رخیش كردبوو بێبه‌ری خۆی له‌م وتاربێژه ڕابگه‌یه‌نێ.
كاردانه‌وه‌كان دژی مه‌زهه‌بی سه‌رخییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه و له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه خۆپیشاندان چوونه‌ته چه‌ند مزگه‌وت و نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌م مه‌زهه‌به و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی ناویان سوتاندووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا نووسینگه‌ی سه‌رخییه‌كانی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی به‌غدا و دیوانییه و سه‌ماوه و بابل له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوتێنراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.