ئەمڕۆ سێشەم لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، به گوژمه‌ی به‌نزیکەى (700) ملیۆن دینار به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ریر و باسرمه دانرا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له ڕێوره‌سمێكدا به‌گوژمه‌ى (694,950,000) شەش سەد و نۆوەد و چوار ملیۆن و نۆسەد و پەنجا هەزار دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ى تەمویلى تایبەتى وەزارەتى شارەوانى، به‌ردى بناغه‌ى پرۆژەى (کۆنکرێتکردنى شەقام و گەڕەکەکانى سەرتیش و شێروانە) لە سنوورى شارەوانى هەریر و شارەوانى باسرمە دانا.
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا پارێزگارى هه‌ولێر وێڕاى پیرۆزبایى له هاووڵاتییانى دەڤەرەکە بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژانه، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆکى حکوومەت پڕۆژەکان لەو شوێنانەوە دەست پێدەکەن کە کەمتر دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ئێستادا جگە لە ئەنجدامدانى ئەم پڕۆژانە کە لەبەرنامە و پلانى ساڵى 2021 بوون، وەکو پارێزگاى هەولێر بۆ ئەمساڵ 2022 لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگا و بودجەى وەزارەتەکان ئامادەکاری و پلانێکى باشیان داڕشتووە بۆ ئەوەى لەچەند مانگى داهاتوودا دەست بکەن بەئەنجامدانى پڕۆژەى خزمەتگوزارى زیاتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.