ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌رمی 5 هاووڵاتی كوردی هه‌رێمی كوردستان كه له ئاوه‌كانی یۆنان به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌یان خنكابوون، گه‌ڕێنرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ته‌رمی ئه‌و پێنج هاووڵاتییه كه دوانیان منداڵ بوون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م كاتژمێر 6 گه‌یشته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان كرانه‌وه.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی دره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ته‌رمی ئه‌و 5 هاووڵاتییه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ناوی هاووڵاتییه خنكاوه‌كان بریتی بوون له (جێگر ئه‌بوبه‌كر برایم، ژاكاو محه‌مه‌د ئه‌مین، پارێز ناسح محه‌مه‌د، له‌گه‌ڵ دوو منداڵی ته‌مه‌ن 6 ساڵ و 2 ساڵ به ناوه‌كانی سێڤدا و محه‌مه‌د).
جێی باسه ئه‌و 5 هاووڵاتییه چه‌ند مانگێك پێش ئێستا به‌هۆی ژێرئاوكه‌تنی به‌له‌مه‌كه‌یان له یۆنان خنكابوون، ئه‌مڕۆ سێشه‌میش ته‌رمه‌كانیان گه‌یشته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان كرانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.