سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەم بە هۆی تەقەکردن لە شەقامی 36ی وێستگەی میترۆی برووکلین لە دەڤەری سەنسێت پارک لە نیویۆرک، به‌لایه‌نی كه‌م 16 کەس بریندار بوون.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه گوتەبێژی پۆلیسی شاری نیویۆرک ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمرۆ ڕووداوەکە لە کاتژمێر 08:27 خولەکی بەیانی بە کاتی نیویۆرک ڕوویداوه.
بەرپرسانی پێوەنداری شاری نیۆیۆڕك ئاشکرایان کرد كه به‌هۆی ڕووداوه‌كه 16 کەس بە برینداری گەیه‌نراونەتە نەخۆشخانە له‌وانه 8 له برینداره‌كان راستەوخۆ فیشەکیان بەرکەوتووە و دۆخی تەندروستیان خراپە.
سه‌باره‌ت به ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش، سەرچاوەکانی پۆلیسی نیویۆرک جه‌ختیان كرده‌وه كه ناسنامه‌كه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كه و هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش تا ئێستا نه‌زانراوه، ته‌نیا ئه‌وه زانراوه كه پیاو بووە و دەمامکی بەستووە و جلی کارکردنی لەبەر بووە، دوای ته‌قه‌كانیش ڕایکردووە و تاکو ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه هاته وه‌ڵام و له‌مباره‌یه‌وه گوتەبێژی کۆشکه‌كه ڕایگه‌یاند کە سەرۆک بایدن لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه تا ئێستا پۆلیس و بەرپرسانی شاری نیویۆرک هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به‌وه نه‌داوه كه ئایا ڕووداوەکە کردەوەیەکی تیرۆریستی بووه یان نا.
ڕه‌حیم ره‌شیدی – ئه‌مه‌ریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.