پارێزگاری دهۆك ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شاری گانسوێل تاوتوێی ڕێككه‌وتنی بوون به ده‌سته‌خوشكی هه‌ردوو شاری دهۆك و گانسوێلیان كرد.
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: له درێژه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ سێشه‌م عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك گه‌یشته ویلایه‌تی فلۆریدا.
ڕاشیگه‌یاند: پارێزگاری دهۆك و به‌رپرسانی ویلایه‌تی فلۆریدا به جیدی كارییان له‌سه‌ر تاوتوێی ورده‌كارییه‌كانی ڕێككه‌وتنی ده‌سته‌خوشكی نێوان هه‌ردوو باژێڕی گانسوێل و دهۆك كرد.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی ده‌سته‌خوشكی نێوان هه‌ردوو شاری دهۆك و گانسوێل به‌ر له دوو ساڵ له‌نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو شاره‌كه واژوو كرابوو.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شاندی هه‌ردوو شاری دهۆك و گانسوێل تاوتوێی ئه‌وه‌یان كرد كه ڕێككه‌وتنی ده‌سته‌خوشكه‌كه‌یان له سه‌رجه‌م بوارەكانی کولتووری، زانستی، پەروەردە و ئابووری شاری ڕەنگ بداتەوە و تا هه‌ردوو لایەن لەم هەنگاوەدا سوودمەند بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.