عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك پیرۆزبایی له خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ كرد به‌بۆنه‌ی ڕه‌زامه‌ندی نیشاندانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دروستكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك كه خۆی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی "پیرۆزە لە خەڵکی چەمچەماڵ.. دەستخۆشی زۆرمان لە بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ھەموو ئەو کەس و لایەنە پەیوەندیدارانەی کە ھاوکارمان بوون لە بەدیھاتنی ئەم خەونەی خەڵکی شارەکەماندا".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "زۆر بەداخەوە پەرلەمانتارێکی کوردستان وەکو پیشەی ھەمیشەیی لەبری پیرۆزباییکردن و دڵخۆشکردنی خەڵکی چەمچەماڵ، کەوتۆتە پڕوپاگەندە بڵاوکردنەوە و بێ ئومێدکردنی خەڵکی چەمچەماڵ بەوەی گوایە بڕیارەکە لەسەر خەرجکردنی داھاتی سلێمانییە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئەو قسانە بەھیچ شێوەیەک ڕاست نییە و بڕیارەکە لەسەر خەرجکردنی داھاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە نەک داھاتی سلێمانی.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ ده‌ربڕی و بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌ش بڕی زیاتر له 70 ملیۆن دۆلار ته‌رخان كرا.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه واژووی د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كراوه، ئاماژه به‌وه‌دراوه كه پڕۆژه‌كه بەشێوەی نەختینە و بەقۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێی باری دارایی حکوومەت جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جێی باسه هاووڵاتییانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ماوه‌یه‌كی زۆره كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵانیان هه‌یه و به دروستكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش تاڕاده‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی كه‌مئاوی له‌سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.