سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ ده‌ربڕی و بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌ش بڕی زیاتر له 70 ملیۆن دۆلار ته‌رخان كرا.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه واژووی د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كراوه هاتووه " ئاماژە بە نوسراوەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە 8453 لە 6/9/2021 و ژمارە 11609 لە 11/11/2021، ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران وەرگیرا، بە تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی 70 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار، بەشێوەی نەختینە و بەقۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێی باری دارایی حکوومەت بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ".
له نووسراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه "وەک قۆناغی یەکەم بەگوێرەی دەرخستەی هاوپێچ و رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکوومییەکان ژمارە 2 ساڵی 2016ی وەزارەتی پلاندانان، پارەی پرۆژەکە خەرج دەکرێت.
جێی باسه هاووڵاتییانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ماوه‌یه‌كی زۆره كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵانیان هه‌یه و به دروستكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش تاڕاده‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی كه‌مئاوی له‌سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.