له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك به‌گوژمه‌ى زیاتر له (260) ملیۆن دینار له شه‌قڵاوه دانرا.
سه‌رله‌به‌یانى ئەمڕۆ سێشەم لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەیاوەرى هیوا ئەحمەد مستەفا بەرپرسى لقى 24ى سەفینى پارتی دیموکراتى کوردستان، له‌ڕێوره‌سمێكدا به‌گوژمه‌ى (262,538,000) دووسەد و شەست و دوو ملیۆن و پێنجسەد و سى و هەشت هەزار دینار به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له شه‌قڵاوه دانرا.
پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ى تەمویلى تایبەتى وەزارەتى شارەوانییه و بریتین له دروستکردنى شەقام لە گەڕەکى ئازادى شەقڵاوە و قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى شێخ باوە لە کۆڕێ، پڕۆژه‌كانیش له‌لایه‌ن كۆمپانیایى (هەبابان) جێبه‌جێ ده‌كرێ و ماوه‌ى ته‌واوكردنیشیان (150) ڕۆژه.
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا پارێزگارى هه‌ولێر وێڕاى پیرۆزبایى له خه‌ڵكى ئه‌و گه‌ڕه‌كانە بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژانه، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پڕۆژەکان لەو شوێنانەوە دەست پێ دەکەین کە کەمتر دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە.
ئومێدیشى خواست له‌ئاینده‌دا بتوانرێ خزمه‌تگوزارى زیاتر و باشتر پێشكه‌ش به سنوورى قەزایی شەقڵاوە بكرێت.
گوتیشى: دڵنیایی هاوڵاتییان دەکەینەوە خواست و ویستى ئێمە بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان زۆرە لەوە زیاترە کە ئەنجامی دەدین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.