Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 16:39

دوازدەهەمین فێستیڤاڵی رۆژی رواندز بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

 دوازدەهەمین فێستیڤاڵی رۆژی رواندز بەكۆمەڵێك چاڵاكی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.
 بەچەندین بڕگەی هەمە چەشن  فێستیڤاڵەكە دەستی پێكرد وەكو، سروودی ستایشی ئاینیی لەلایەن گروپێك لەسوورد خوێنانی تێبینەرایەتی ئەوقافی رواندز پێشكەشكرا، دواتر كارمەند رواندزی و بەختیار كەریم، كۆمەڵێك لاوك حەیرانیان پێشكەشكرد.
 هەر لە فیستیڤاڵەكەدا قوتابیانی ئامادەیی رواندزی كوڕان، شانۆگەری (ژیانی لادێ و هەرەوەز)یان نمایشكرد.
هەردوو هونەرمەندی میللی دەڤەرەكە، سەدیق فەقیانی و مەحموود زیرەك ـیش بەشێكی هونەری ئەو شەوەیان بەحەیران و گۆرانی رازاندەوە هەر بەم بۆنەیەوە رێز لە چەند هونەرمەندێك نرا، دوا برگەی فێستیڤاڵیش ئەنجامدانی یاریی گوستیلانێ بوو لەنێوان هەردوو تیمی رواندز و زاخۆ.
رواندز، لەساڵی 1645 لەلایەن ئوغز بەگی گەورە، بو,ەتە پایتەختی میرنشینی سۆران، هەربۆیەش 10ـی 4 وەك رۆژی شارەكە دەستنیشاكراوە.


ئا- كامران


 

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.