Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 19:34

نێچیرڤان بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموكراتی ‏ئاشووری پیرۆز دەكات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموكراتی ‏ئاشووری پیرۆز دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی..
لە یادی 43 ساڵەی دامەزراندنیدا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و ‏ڕێكخستن و ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری ‏دەكەین، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین. ‏
لەم یادەدا بە ڕێزەوە لە خەبات و تێكۆشان و قوربانییەكانی بزووتنەوەی دیموكراتی ‏ئاشووری دەڕوانین و ئامادەیی و ڕۆڵ و پێگەی لە پرۆسەی سیاسیدا بەرز ‏دەنرخێنین.‏
هەر بەم بۆنەیەوە دووپاتی دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە بە ‏لانەی پێكەوەژیان و تەبایی و یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی بۆ هەموو پێكهاتەكانی ‏دەمێنێتەوە و هەموومان پێكەوە كار بۆ ئەوە دەكەین ماف و دەستكەوكانی هەمووان ‏پارێزراو بن.‏
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
‏2022/4/12‏
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.