Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 20:23

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسولی چیك كرد

کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2022/4/12 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان، پێشوازی لە كارێل كۆرتانێك كونسولی گشتیی تازەی كۆماری ‏چیك لە هەرێمی كوردستان كرد.‏
لە دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی، هیوای ‏سەركەوتنی بۆ خواست و هەموو هاریكاری و پشتگیرییەكی بۆ سەرخستنی ‏ئەركەكەی دەربڕی و خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی ‏لەگەڵ كۆماری چیك دووپات كردەوە، هەروەها سوپاسی پشتگیری و یارمەتییەكانی ‏كۆماری چیكی بۆ هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی داعش لە چوارچێوەی ‏هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا كرد.‏
لای خۆیەوە كونسولی گشتیی تازەی كۆماری چیك، وێڕای دەربڕینی ‏خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەكاربوونی لە هەرێمی كوردستان، دووپاتی كردەوە كە ‏وڵاتەكەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەڕوانێت و ‏هەموو هەوڵەكانی دەخاتە گەڕ بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان و فراوانكردنی ‏بوارەكانی هاریكاریی نێوانیان.‏
پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، پێكەوەژیان و لێبوردەیی لە هەرێمی كوردستان، ‏دەرفەتی كار و وەبەرهێنانی چیكی لە هەرێمی كوردستان، دوایین پێشهاتەكانی ‏دۆخی سیاسی لە عیراق، دۆخی شەڕ لە ئۆكراینا و لێكەوتەكانی و پێشهاتەكانی ‏ناوچەكە بەگشتی، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.‏
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.