Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 19:02

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بڕێك ماددەی هۆشبەری لەنێو چەند كەلو پەلێكی ئایینی حەشاردابوو

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بڵاویكردۆتەوە كە دوای بەدوادا چوون و چاودێریەكی وورد ئەمڕۆ 12 / 4 / 2022 لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكە توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی ( 8 ) هەشت كارتۆن كە چەند كەلوپەلێكی دیاری ئاینی تێدابوو .
 بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان روونیشیكردۆتەوە كە كارتۆنەكان بەشێوەیەكی زۆر تۆكمە ماددەی هۆشبەری جۆری كریستاڵی تواوەی لەناودا حەشاردابوو لەگەڵ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( أ ـ ح ـ ا ) كە بەنیازبوو لەڕێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە لەژێر سێبەری ئاینی ئیسلام ڕەوانەی دەرەوەی ووڵاتی بكات.
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاماژەی بەمەشداوە كە تۆمەتبارەكە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.