Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 16:05

گوتەبێژی كۆشكی سپی :هەر كێیەك سەركردەی پاكستان بێت گرنگیی ئەم وڵاتە ناگۆڕێت

کوردستان TV
100%

جێن ساكی ،گوتەبێژی كۆشكی سپی، سەبارەت بە گۆڕینی حكوومەتی پاكستان گوتی: هەموو كاتێك پاكستانێكی ئاسوودە و دیموكراسی بۆ بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا هەستیارە. هەر كێیەك سەركردەی ئەم وڵاتە بێت ئەمە ناگۆڕێت.
ساكی، لە میانی كۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا، جەختی لەوە كردەوە كە ئەمریكا هەموو كات لە پاڵ ئەو پرنسیپە دیموكراتییانە بووە كە لەگەڵ دەستوور دەگونجێت و گوتی: هیچ كات پاڵپشتیی پارتێكی سیاسی بۆ بەرژەوەندی پارتێكی دیكە ناكەین، ئێمە هەموو كات لەگەڵ باڵادەستیی یاسا و یەكسانی دادگەریداینە.
ساكی، گرنگیی هەماهەنگی ستراتیژی و هاوبەشییان لە بواری بەرگریی لەگەڵ پاكستان دووپاتكردەوە و گوتی: هەموو كاتێك پاكستانێكی ئاسوودە و دیموكراسی بۆ بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا هەستیارە. هەر كێیەك سەركردەی ئەم وڵاتە بێت ئەمە ناگۆڕێت.
لە پاكستان، دوای ئەوەی دوێنێ متمانە لە حكوومەتەكەی عیمران خان سەندرایەوە، لەو دەنگدانەی كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو بەربژێری كوتلەی ئۆپۆزسیۆن و سەركردەی یەكێتی موسڵمانی پاكستان-ناواز شاهباز شەریف بۆ سەرۆكایەتی حكوومەت هەڵبژێردرا.
AA
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.