وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانبەرانى وەزارەتەکەى ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆریاى باشوور لە چوارچێوەى ئەم پرۆژە هاوبەشەى کە بۆ دەرفەتى خوێندن لە ماوەى (5) ساڵ لە نێوان سەنتەرى لێکۆڵینەوەى پەرپێدانى نێودەوڵەتى کۆریاى باشور و حکومەتى هەرێمى کوردستاندا هەیەتى، (2) دو کورسى خوێندنى ماستەر بە شێوەى زەمالەی خوێندن پێشکەش بە دامودەزگاکانى وەزارەتەکەمان کردوە لە بوارەکانى (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى).
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەى تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشور بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەکات، تکایە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
http://www.kdischool.ac.kr/...
ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆسەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشور) دەبێت.
• ڕۆژی (2022/4/19) تەواوی کۆپی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن.
• پێویستە پێشکەشکار لاری نەبونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامەی بە ڕونی تیایدا دیاری کرابێت. لەگەڵ پوختەی ڕاژە کە هاوپێچی نوسراوی لاری نەبونەکە بێت. بەڵام ئەگەر دانەمەزرا بو ئەوا پێویستە وێنەیەک لە کارتی زانیاری یان پشتگیری موختاری گەرەک بهێنێت.
• وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە هەردو شێوە (بە نمرەو بڕوانامەی دیواری).
• توانستی زمانی ئینگلیزی.
• پاسپۆرت.
وهزارهتی خوێندنی باڵا ئاماژه بهوهشدهكات، هەرکەسێک ئەو مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
راشیدهگهیهنن، بۆ هەر پرسێارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
زەمالەی خوێندنى ماستەر لە كۆریای باشوور رادەگەیێندرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.