Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 18:50

نزیكەی سێ ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج كرا

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیی سلێمانی و دەوروبەری، تەنیا لە ساڵی 2022دا، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نزیكەی سێ ملیار دینار بۆ  پەرەپێدانی شاری سلێمانی خەرج كراوە.

ئەم گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانی و داهاتی ئاوە، بەپێی چەند نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ژمارەیەكی زۆر پرۆژەی خزمەتگوزاریی هەمەجۆری وەك دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام، پەرەپێدانی دابینكردنی ئاو و ڕاكێشانی بۆری ئاوی خاوێن، دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ و دابینكردنی پێداویستی بۆ كەلوپەلی پرۆژەكان و كۆنفرانسی گەشتوگوزار، كۆنكرێتكردنی كۆڵان، دروستكردنی شەقام، كڕینی نەمام، كڕینی پێداویستی پارك و باخچەكان و چەند بوارێكی دیكەی خزمەتگوزاری بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان خەرج كراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.