Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 17:09

پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی کارەبا پڕۆژەی تۆڕی گواستنەوەی 400 کەی ڤی، بۆ پێشخستنی کەرتی کارەبای هەرێم جێبەجێ دەکات. 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11 ى 4 ى 2022، وه‌زاره‌تی كاره‌با  له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه‌ راگه‌یاندراوێكی  بڵاوكرده‌وه‌ و كه‌ تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، پڕۆژەی تۆڕی گواستنەوەی 400 کەی ڤی، بۆ پێشخستنی کەرتی کارەبای هەرێم جێبەجێ دەکرێت و دیاریکردنی شوێنەکانی گواستنەوە و شێواز و چۆنییەتی جێبەجێکردن و قۆناخەکانیشی، لە کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گواستنەوەی کارەبا خرایەڕوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن: ئەندازیارانی بەشی گواستنەوەی کارەبا لە چوار پارێزگای هەرێم بە خستنەڕووی داتا و پێشنیارەکانیان، باسیان لە دیاریکردنی شوێنەکان بۆ ڕاکێشانی هێڵی پڕۆژەکەیان کرد.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.