Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 16:49

لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرکووک مامۆستایەک رزگار کرا کە داعش رفاندبووی

کوردستان TV
100%


ئەو مامۆستایەی رۆژی شەمەی رابردوو لەلایەن ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە لە شاری کەرکووک رفێندرا، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا رزگار کرا.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆن بۆ رزگارکردنی ئەو مامۆستایە ئەنجامدراوە کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە لە گوندی دوکشمانی سەربە ناحیەی رەشاد لە باشووری شاری کەرکووک رفێندرابوو.

لە پاش ماوەیەکی کەم لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکە لە گوندەواری دەوروبەری گوندەکە، مامۆستا رفێندراوەکە ئازاد کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە رەوشی تەندروستیی مامۆستاکە باشە و لە دوای پشکنینی پزیشکی و رێکارە فەرمییەکان گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە.

لە 9ی نیساندا، رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشی کردە سەر خاڵێکی چاودێری هێزی حەشدی شەعبی (سوننە) لە نزیک گوندی دوکشمانی سەربە ناحیەی رەشاد لە باشووری کەرکووک. لەو هێرشەدا دوو کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش برینداربوون و مامۆستایەکیش رفێندرابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.