Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 16:50

مستەفا کازمی بۆ ئه‌مریكییه‌كان: پێویستە رێگری لە سەرھەڵدانەوەی داعش بکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، جەنەراڵ، مایکڵ کوریللا، پتەوترکردنی ھاریکارییە ئەمنییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتییان لە شەڕەکانی دژبە پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش تاوتوێ کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە مستەفا کازمی لەگەڵ جەنەراڵ مایکڵ کوریللا کە فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم، کۆبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی ھاریکارییە ئەمنی و سەربازییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا، ھەروەھا شەڕەکانی دژبە تیرۆر و ئۆپەراسیۆنەکانی دژبە پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش گفتوگۆ کراوە، بەتایبەتیش کە لەئێستادا رۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە عێراق کە شەڕکردن بوو، کۆتایی ھاتووە و گۆڕاوە بۆ راوێژکاریی.

باسی لەوەش کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەوڵەکان لە شەڕی دژبە تیرۆر، ھەروەھا رێگریکردن لە سەرھەڵدانەوەی شانە نووستووەکانی داعش، بۆ ئەوەی جارێکی دووبارە نەبنەوە بە ھەڕەشە بۆسەر ئاسایشی عێراق و ناوچەکە.

بەپێی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لای خۆیەوە جەنەراڵ مایکڵ کوریللا ئاماژەی بەوەداوە کە لەئێستادا، ھێزەکانی عێراق ئەرکەکانیان بەباشی جێبەجێ دەکەن بەتایبەتیش لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر پاشماوەکانی داعش و راشیگەیاندووە کە توانای ھێزی ئاسمانی عێراقیش بەشێوازێکی سەردەمیانە رێکخراوەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.