زۆرێك له ئافره‌تانی دووگیان له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا به‌ڕوژوو ده‌بن ، به‌ڵام پێویسته بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان و كۆرپه‌له‌كه‌یان ره‌چاوی چه‌ندی خاڵێك بكه‌ن .
له‌م ڕوانگه‌وه (د.محه‌مه‌د عه‌بدولحه‌لیم پسپۆڕی منداڵبوون و خانمان) ده‌ڵێت" خانمانی دووگیان ده‌توانن به‌ڕوژوو ببن، به مه‌رجێك هیچ كێشه‌یه‌كی دووگیانی، شه‌كره، فشاری خوێن و كێشه‌ی گورچیله‌یان نه‌بێت ،له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری به‌ڕوژووبوون بدات، خانمی دووگیان پێویسته پشكنینی شه‌كر بكات و دڵیاببێته‌وه له‌وه‌ی ڕێژه‌كه‌ی له 5.30 نزمتره".
هه‌روه‌ها د.محه‌مه‌د ده‌ڵێت" له باری ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زیاده و سه‌رگێژخواردندا، یان له بارێكدا گه‌ر دووگیانییه‌كه له مانگه‌كانی كۆتاییدا بوو(حه‌وت و هه‌شت و نۆ) و هه‌ستیكرد جووڵه‌ی منداڵه‌كه زۆر له ڕۆژانی ئاسایی كه‌متربووه‌ته‌وه، پێویسته ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت و ڕۆژی دواتر به‌ڕووژوونه‌بێت".
له كۆتاییدا د.محه‌مه‌د ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ریش خانمه‌كه توانی به‌ڕوژوو ببێت و ئه‌و كێشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی نه‌بوو، ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه به‌سوودده‌بن بۆی:
دابه‌شكردنی ژه‌می به‌ربانگ بۆ دوو ژه‌م، هه‌روه‌ها بۆ شكاندنی ڕۆژوو ئاو به‌كارنه‌هێنێت.
كاتی نانخواردن، ئاو نه‌خواته‌وه.
له ماوه‌ی جیاجیادا و له نێوان به‌ربانگ و پارشێودا، لایه‌نی كه‌م خواردنه‌وه‌ی 12 په‌رداخ ئاو.
خۆلادان له خوێ و خوارده‌مه‌نییه توونه‌كان.
ڕۆژانه خواردنی شیرینی له یه‌ك جار زیاتر نه‌بێت
هه‌موو پارشێوێك خواردنی یه‌ك مۆز، چونكه زۆر گرنگه بۆ ته‌ندرووستیی خانمانی دووگیان.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.