Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 19:14

زانا مەلا خالید: فڕاکسیۆنی پارتی ڕێگری لە پەکخستنی پەرلەمانی كوردستان دەکات

کوردستان TV
100%


سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان  رایده‌گه‌ێنێت، فڕاکسیۆنی پارتی ڕێگری لە پەکخستنی کاری پەرلەمان دەکات و دەشڵێت، پارتی جددییە لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا.

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بە یاوەریی ھەڤاڵانی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆن، پێشوازیمان لە  فرانسیس لاناو، بەرپرسی کاروباری سیاسیی یۆنامی لە عێراق و لینارد نیکۆلی و شێرزاد جوھر، ڕاوێژکارانی سیاسی لە یۆنامی کرد و لە دیدارێکدا باسمان لە ئامادەکارییەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەربەست و ڕێکارە یاساییەکانی بەردەم پرۆسەی ھەڵبژاردن و پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن کرد و تەئکیدمان لە ھەڵوێستی پارتیمان کردەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و ئامادەییی فراکسیۆنمان بۆ لادانی بەربەستە یاساییەکان دەربڕی بە ئامانجی لێکتێگەیشتنی نێوان فراکسیۆنەکان بۆ چارەسەری گرفتە یاسایییەکان.

زانا مەلا خالید ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووه‌: لە بەشێکی تری دیدارەکەدا ھۆشداریمان لە پێشھاتەکانی بەردەم ئەنجام دانی پرۆسەی ھەڵبژاردن و پەکخستنی پرۆسەی یاسادانان لە ھەرێمی کوردستان دا و تەئکیدمان لە ھەڵوێستی فراکسیۆنمان بە ئامانجی پێشگرتن لە ھەر ھەنگاوێک بە ئاراستەی پەکخستنی کاری پەرلەمانی کرد کە نابێت گرفتە سیاسییەکان ببنە ھۆکاری زەوتکردنی مافی گەلی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.