Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 19:58

حكوومه‌تی هه‌رێم گوژمەیەك بۆ بەردەوامی كاركردنی بیرەكانی ئاوی كەلار خەرج ده‌كات

کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بیرەكانی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بە بەردەوامی پێویستییان بە نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی پێداویستییەكانی بەگەڕخستن هەیە، بۆ ئەوەی بە بەردەوامی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن، لەم چوارچێوەیەدا گوژمەیەك بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەلار خەرج كرا.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی گوژمەیەكی دا بۆ دابینكردنی سووتەمەنی و ڕۆن بۆ مۆلیدەی بیرەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەلار، ئەم گوژمەیە لەسەر پلانی ساڵی 2022 و لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەلار خەرج دەكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.