بەڕێوەبەری بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سۆران بە کوردستان تی ڤی ڕاگەیاند: دواى وەرگرتنى زانیارى و بەدواداچوون هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران توانیان لە سۆران هاوکات لە سێ چالاکى جیاواز ( 4 ) چوار ئالوودەبووى ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن .
ههروهها گوتیشی لە کاتى دەستگیر کردنی چواركهسهكهدا ماددەى هۆشبەر له جۆرى ( کریستال ) و ( هێرویین ) و کەل و پەلى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەریان پێگیراوه.
راشیگەیاند تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( 25 ) لەیاسای ماددەهۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.