Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:28

په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له‌سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشى له‌ ریاز ساری كەهیە كرد و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لە خودای مەزن داوكارم رۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی: 

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێز ریاز ساری كەهیە دەكات

بەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبان

بەڕێز ریاز ساری كەهیە
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (زیاد ساری كەهیە)ی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.

 پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای مەزن داوكارم رۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، سەبر و ئارامی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

مسعود بارزانی
9ـی نیسانی2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.