له‌یاریه‌كی پر گۆل‌دا یانه‌ی سیڤیا به چوار گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل له یانه‌ی گرانادای میوانی برده‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاته‌وه پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی.
له ده‌ستپێگی گه‌ری سیویه‌كه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له‌سه‌ر یاریگای رامۆن سانشێز بیزخوان یانه‌ی سیڤیا میوانداری یانه‌ی گرانادای كرد‌و به تۆمار كردنی چوار گۆل سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی لی وه‌رگرت .
له خوله‌كی بیست و سێ میوانه‌كان له رێگای یاریزانی ڤه‌نزوێلی داروین ماتشیس به گۆلێك پێشكه‌وتن ، له خوله‌كی سی‌و دوو دییگۆ كارلۆسی به‌رازیلی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له سوودی سیڤیا یه‌كسان كرده‌وه‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو.
له گێمی دوه‌م و له خوله‌كی شه‌ستو شه‌ش لۆكاس ئۆكامبۆسی ئه‌رجه‌نتینی به تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م سیڤیای له‌یاریه‌كه پێشخست ، دوو خوله‌ك به‌ر له‌ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاسایی یاریه‌كه ڤیكتۆر دیازی ئیسپانی به‌لێدانی سه‌ر گۆلی دووه‌م و یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ گرانادا تۆمار كرد، دوو خوله‌ك دواتر رافا میری ئیسپانی جارێكی تر خاوه‌ن مالی له یاریه‌كه پێشخست .
له خوله‌كی زیادكراویشدا ئه‌لیخاندرۆ گۆمێزی ئه‌رجه‌نتینی گۆلی چواره‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد‌و یانه‌ی سیڤیا شازده‌می بردنه‌وه‌ی نوسیه‌وه‌و به شه‌ست خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی گراناداش تووشی چوارده‌مین دۆراندن هات و به بیست‌و نۆ خال له پله‌ی شازده‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه.
له‌لالیگادا سیڤیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر گرانادا تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.