Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 03:49

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنەکەی دوێنێ شەو لەژێر فشاری هێزەکانمان خۆی ڕادەست کرد

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هاووڵاتییەک لە گەڕەکی شێخ ئەحمەد تەقەی لێکرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆ هەینی لەژێر فشاری هێزەکانی پۆلیسی هەولێر خۆی ڕادەست کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "دوای ئەوەی کاتژمێر 01:40 خولەکی شەوی ڕابردوو هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە کەوا هاووڵاتییەک لە گەڕەکی شێخ احمد تەقەی  لێکراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە."

ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەمڕۆ هەینی دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و ورد و فشارێکی زۆر لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد."

ئاماژەی بەوەش دا کە "بکوژ ناوی (م. ھ. ی) تەمەن 31 ساڵە، لە کاتی ئێستا لەژێر چنگی یاسادایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.