به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی شه‌وی ڕابردوو بڵاو كرده‌وه كه له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر كه‌سێك هاتبووه كوشتن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 10:40ی شەو هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە کەوا هاووڵاتییەک لە گەڕەکی شێخ ئه‌حمه‌د تەقەی لێکراوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ڕاشیگه‌یاند: هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا ناسنامەی کوژراوەکە ئاشکرا کراوه بەناوی (ئه‌میر حه‌مه‌د مسته‌فا) تەمەن (33) ساڵ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە کاتی ئێستادا هێزەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکە، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بگیرێتەبەر، لە ئاییندەیەکی نزیکیشدا وردەکاری زیاتر دەخەینەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.