نه‌خۆشخانه‌كانی شاری كه‌ركووك ئاشكرایان كرد كه به‌هۆی خۆڵبارین و هه‌ناسه‌ته‌نگییه‌وه 5 هاووڵاتی له سنووری پارێزگاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی دواین ئاماری نه‌خۆشخانه‌كانی شاری كه‌ركووك له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا به‌هۆی خۆڵبارین و كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه 83 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی كردووه.
نه‌خۆشخانه‌كان هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه له شارۆچكه‌ی خورماتوو هه‌ر له سنووری شاری كه‌ركووك به‌هۆی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی خۆڵبارین 5 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
جێی باسه له دوێنێ پێنجشەمه‌وه شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و به‌شێكی زۆری شاره‌كانی عێراقی گرتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئاستی بینین تاڕاده‌یه‌كی زۆر کەمبووەته‌وە، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه هاووڵاتییه‌كی زۆری سه‌رجه‌م شاره‌كان به‌هۆی تووشبوونیان به هه‌ناسه‌ته‌نگی و دروستبوونی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه ڕوو له نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.