به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه ئه‌وانه‌ی تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و كاریگه‌رییه‌كانی خۆڵبارین بوونه‌ته‌وه و ڕوو له نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ دروستنه‌بوونی پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژهه‌ڵات، ئێستا هاووڵاتییان بۆ چاره‌سه‌ری ده‌توانن ڕوو له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌ونی ڕۆژئاوی هه‌ولێر بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌ونی ڕۆژئاوی هه‌ولێر له پێشوازی هاووڵاتییاندایه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی چاره‌سه‌ری ڕووداو یاخود به‌ركه‌وته‌ی ئه‌م خۆڵبارینه‌ی ڕووی له هه‌ولێری پایته‌خت كردووه.
جێی باسه ئەمڕۆ پێنجشەم شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆته‌وه به‌تایبه‌تیش له شاری هه‌ولێر كه ئاستی بینین تاڕاده‌یه‌كی زۆر کەمبووەته‌وە، به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییان ئه‌وانه‌ی تووشی ته‌نه‌گه‌نه‌فه‌سی و كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌بوون به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بۆ چاره‌سه‌ری ڕوویان له نه‌خۆشخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژهه‌ڵات كردووه و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروستبووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.