هاوشێوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش ئاشكرای كرد كه به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی گه‌شته‌كانیان ڕاده‌گرن.
فڕۆكه‌خانه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد: گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاده‌گیرێت.
ڕاشیگه‌یاند: ڕاگرتنی گه‌شته‌كان به‌هۆی ئه‌و شەپۆله خۆڵبارینەیه كه ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه کە بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: گه‌شته‌كان بۆ ماوەیەکی کاتی و تا ئاساییبوونەوەی ماوەی بینین ڕاگیراوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی شەپۆڵی خۆڵبارینەوه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاگرتبوو.
لای خۆشییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاندبوو كه پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوە شەوی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شەپۆلی خۆڵبارین بەرەو لاوازی بڕوات هاوکات ئەگەرى کەمێک نمەبارانیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.