به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی كۆتاهاتنی خۆڵبارینی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دیاری كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوە شەوی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شەپۆلی خۆڵبارین بەرەو لاوازی بڕوات هاوکات ئەگەرى کەمێک نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.
ڕاشیگه‌یاند: سبەى بەیانى رۆژی هەینى ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و ئاسمانى نا ڕوون دەبێت لەبەر بوونى تۆزێکى سووک.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە دوای نيوه‌ڕۆی سبه‌ی هه‌ینی خێرايى با چالاك ده‌بێت و له کاتەکانى ئێوارە و شەودا ئه‌گه‌ری کەمێک باران و هەورە تریشقە هەیە لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکاندا لەگەڵ ئەگەرێ کەمێک دڵۆپەباران لە سەنتەرى شارەکاندا.
كه‌شناسی هه‌روه‌ها مه‌ودای بينينى كاتژمێر 9ى ئه‌م شه‌وى هه‌ندێك له ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو:-
هه‌ولێر 200 مه‌تر
پيرمام 900 مه‌تر
سلێمانى 800 مه‌تر
چه‌مچه‌ماڵ 500 مه‌تر
دهۆك 900 مه‌تر
زاخۆ 7 كلم
كه‌ركووك 800 مه‌تر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.